بۆ خۆشم و ئێوەش



عەبدول محەمەد- ڕۆژنامەنووس

ئەوانەمان ڕۆژانە شۆفێری دەکەین یان لەگەڵ کەسێک سەردەکەوین، شۆفێر هەیە لەبەر هەر هۆیەک بێت تەنگەتاومان دەکات، بواری بدە بە تێپەڕێت، ڕەنگە کەسێکی سەرکەش، یان پەلەی بێت.

هەمیشە چاوەڕوانی ئەوە لە شۆفێری بەرامبەر بکە، نیگەران و توڕەیە، سەرخۆشە، یان ئالودەبوویەکە، یان دووچاری کارەساتێک هاتووە.

هەمیشە پێشبینی بکە، بەرامبەرەکەت چەکی پێ بێت، زۆر جار بە پشتی چەکەکەی سەرکەش و خۆ بەزلزانە، هیچ دیسپلینێکی نییە، یان بە خواردنەوەیەک مەست بووە.

ڕووبەڕووی هەر کەسێک بوویەتەوە لە کاتی شۆفێریدا، بە دەگمەن یەکتر دەناسن، هەرچۆنێک هەیە خۆتی لێ رزگار بکە و کێشەکە گەورە مەکە، تۆ هەرگیز براوە نیت لەگەڵ کەسێک کە هیچ شەرمی بەخۆی نەبێت و بەدوای کێشەدا بگەڕێت، چونکە هیچی نییە بیدۆڕێنێت یان لەدەستی بدات.

هەمیشە ئەوەت لە یاد بێت، ئۆتۆمبێلەکەت، پارچە ئاسنێکە پێی دێیت و دەچیت، خوا نەکردە ئەگەر ببێتە هۆکار بۆ کێشەیەکی قورس، کە ڕەنگە بەهۆیەوە سەری خۆت دابنێیت، یان تاوانێکی پێ ئەنجام بدەیت، لە کۆتاییدا ئاوات دەخوازیت، ئەو پارچە ئاسنەت هەر نەبوایە.

پێش هەموو چوونە دەرەوەیەک بە ئۆتۆمبێلەکەت، بزانە دایک و باوکت، خێزان و منداڵەکانت چاوەڕێتن، ئەو چاوەڕوانییە بە هیچ مەگۆڕەوە.

خوای گەورە هەموان بپارێزێت و مێشکێکی ئەوتۆمان بداتێ بتوانین خۆمان لە کێشەکانی ئەمڕۆی رێگا وبانەکان بپارێزین و بە سەلامەتی بگەڕێینەوە ماڵەوە.

 

مەسرور بارزانی: لە گفتوگۆداین لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی بەرچاوی گەنمی جووتیاران وەربگیرێت
پێت مەسرور بارزانی: لە گفتوگۆداین لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی بەرچاوی گەنمی جووتیاران وەربگیرێت
سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بکوژی خواناس وریادا سەپێندرا
دوات سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بکوژی خواناس وریادا سەپێندرا
پەیوەندیدار