سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بکوژی خواناس وریادا سەپێندرا



دادگای سلێمانی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بکوژی خواناس وریادا سەپاند کە پار لە چەمچەماڵ کوژرا و باوکیشی دەڵێت بە سزاکە ڕازی نین.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای سلێمانی بڕیاری دا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر تاوانباری دۆسیەی کوشتنی خواناس وریادا بسەپێنێت کە گەنجێکی شانۆکار بوو و لە 22ی حوزەیرانی 2023دا لە چەمچەماڵ کوژرا.

پارێزەری دۆسیەکە ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکە بە پێی یاسای تیرۆر سزا دراوە و ئەوەشی خستەڕوو کە سزای زیندانی هەتاهەتایی مانای ئەوە نییە کە تا کۆتایی ژیانی لە زینداندا دەمێنێتەوە، بەڵکو لە قورسترین حاڵەتدا لە 20-25 ساڵزیندانیی  تێپەڕ ناکات.

لایخۆشیەوە، وریا گلی، باوکی خواناس ڕایگەیاند کە بە بڕیارەکەی دادگا ڕازی نین و داوای تێهەڵچوونەوە دەکەن و دەیانەوێت سزای تاوانبارەکە قورستر بێت بۆ ئەوەی کەس بیرنەکاتەوە لەوەی کێشەکانی بە کوشتنی خەڵکی دیکە یەکلابکاتەوە.

 

بۆ خۆشم و ئێوەش
پێت بۆ خۆشم و ئێوەش
یه‌كێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە کۆدەبێتەوە
دوات یه‌كێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار