یه‌كێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە کۆدەبێتەوە



سبەینێ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی لەبارەی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیایی یەکێتی بڵاویکردەوە، سبەینێ‌ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان كۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگ سەبارەت بە دواپێشهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان، پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەكێكی دیكە دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە كە یەكێتی داوادەكات هەرچی زووە وادەی هەڵبژاردن دیاریبكرێت و پڕۆسەكە بەڕێوەبچێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کە سەرۆکایەتی هەرێم دڵنیای کردوونەتەوە کە لەم هەفتەیەدا وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکرێت.

سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بکوژی خواناس وریادا سەپێندرا
پێت سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بکوژی خواناس وریادا سەپێندرا
ڕێزان حەمە ساڵح: دۆخی هەرێم زۆر زۆر لە ئەوروپا باشترە خەڵک بۆ کۆچ دەکەن؟
دوات ڕێزان حەمە ساڵح: دۆخی هەرێم زۆر زۆر لە ئەوروپا باشترە خەڵک بۆ کۆچ دەکەن؟
پەیوەندیدار