وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم کەشی پێشبینی کراوی ڕۆژانی ئایندەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای 48 کاتژمێری ئایندەوە ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، خێرای با مامناوەند دەبێت و سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و دەگاتە 45 پلەی سیلیزی، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت و دەگاتە 29 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43
سلێمانی : 41
دهۆک : 41
کەرکووک : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 29
گەرمیان : 45