10 ئەندامی دیکەی خێزانەکەی هەنییە کوژران



لە ئاکامی هێرشێکی ئیسرائیل، 10 ئەندامی دیکەی خێزانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە ڕۆژئاوای غەززە کوژران.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیای فەڵەستینی بڵاویکردەوە، دوێنێ شەو سوپای ئیسرائیل ماڵێکی لە کەمپی “شاتیئـ” بۆردومان کردووە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای غەززەوە و بەهۆیەوە 10 ئەندامی خێزانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس کوژراون.

ڕوونیشیانکردەوە کە یەکێک لە کوژراوەکان خوشکی ئیسماعیل هەنییەیە.

مانگی شوباتی ڕابردووش سێ کوڕ و ژمارەیەک لە کوڕەزاکانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە بپردومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژران.

“بە هۆی فشارە سیاسییەکانی بەغداوە هەموو توانای حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە تەرخانکرا”
پێت “بە هۆی فشارە سیاسییەکانی بەغداوە هەموو توانای حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە تەرخانکرا”
قەیس خەزعەلی ھەڕەشەی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات
دوات قەیس خەزعەلی ھەڕەشەی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات
پەیوەندیدار