ئارام بابان: نەمان وتووە هەموو کارگەی بلۆکەکان دابخرێن



سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی لەبارەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردبوو دەبێت کارگەکانی بلۆک دابخرێن روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:” دەبێت ئەوە بۆ هاووڵاتییان ڕوونبکرێتەوە کە جیاوازی نرخی بلۆک و خشت بۆ دروستکردنی خانووەکان لەسەدا 5% تێپەڕناکات، لە کاتێکدا ساڵانە لە وەرزی هاوین و زستاندا بۆ گەرمکردنەوە و فێنککردنەوەی ماڵەکانیان سوودێکی زۆری لێدەبینین هەم لە رووی تێچووەوە هەم لە رووی تەندروستیشەوە”.

ئەمڕۆ دووشەممە ئارام بابان، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کەشوهەوای وڵاتی ئێمە بە شێوەیەکە، هاوینان پلەی گەرما دەچێتە سەروو 40 پلەی سەدی، لە زستانیشدا پلەی گەرما دێتە خوار سفری سەدی، خانووەکانی ئێمە زۆرینەی لە بلۆک دروستکراون، کە سروشتی وایە وزە ناگەڕێنێتەوە.

لەبارەی ئەو لێدوانەی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت:”تازەگەری لە دروستکردنی بینا لە عزل و خێرایی لە دروستکردن وجوانکاری بەردەوام لە بەرەوپێشچون دایە، ساڵ بە ساڵ کەرەستەی بیناسازی گۆڕانکاری تیا ئەکرێت کەرەستەی تازەو باشتر دروست ئەکرێت و کاری پێ ئەکرێت”.

دەشڵێت:”هاووڵاتی ئاسایی لەوانەیە جیاوازی بلۆک و خشت بە باشی نەزانێت،بۆیە کاری حکومەتە ڕێنمایی خەڵکی بکات بۆ نموونە لە دروستکردنی خانویەکی ٢٠٠ مەتری جیاوازی نرخی بلۆک و خشت تەنها (٥ % )کۆی گشتی تێچووی نرخی خانوەکەیە، بەڵام بڕی تێچوی گەرم کردنەوەی زستان و ساردکردنەوەی هاوین لە ساڵی یەکەم دا ئەو لە ٥% ی بۆ ئەگەڕێتەوە لە بەکارهێنانی کارەبا ئەگەر نەوتیش بەکاربهێنێت بۆ نموونە وەرزی زستان پێویستی بە ٣ بەرمیل نەوت بێت بۆ خانویەکی لە بلۆک دروست کراو ئەوا ئەگەر خانوەکە خشت بوو بەرمیل و نیوێک بەکار ئەهێنێ جگە لە نەبونی شێ(ڕتوبەت) کە کاریگەری لەسەر تەندروستی ئەندامانی خێزانەکە ئەبێت..

ئارام بابان، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دروستکردنی کارگەی بلۆکەکان بە بێ پلان بوە زیاد لە پێویستی بازاڕەکانن، بۆیە نیوەی ژمارەی ئەو کارگانە بەشی شارەکانیان ئەکەن ئەگەر حکومەت هاووڵاتی ڕێنمایی بکات بە بەکارهێنانی بلۆکی عازل ئەوکاتە کارگەکانیش بلۆکی عەزل بەرهەمدەهێنن یان بەهەر ١٠ کارگەی بلۆک مۆڵەتی کارگەیەکی خشتیان پێ بدەن وەک کۆمپانیای هاوبەشی بە پاڵپشتی حکومەت، بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە بەشێوەیەکی سەردەمیانەو بە بەرهەمێکی کوالێتی بەرز ئەوا هەر ١٠ کارگەکە قازانجیان لە ئێستا زیاتر دەست ئەکەوێت”.

لە کۆتایدا دەشڵێت:”ئەوەی کە باسمان کردوە نەمان وتوە هەموو کارگەکان دابخرێن چونکە بەکارهێنانی بلۆک تەنها بۆ دیوار نییەو لە شوێنی تریش پێویستە…وەک هەمیشە ئامانجی ئێمە خزمەتکردنی کارگەکان، بڕینی بەشێک لە پەیامی قسەکانمان تەنها بۆ چەواشەکردنەو هیچی تر”

قەیس خەزعەلی ھەڕەشەی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات
پێت قەیس خەزعەلی ھەڕەشەی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر چەند بڕیارێک دران
دوات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر چەند بڕیارێک دران
پەیوەندیدار