جیهان ئاهەنگی بە بۆنەی هاتنی ساڵی ٢٠٢٣ گێڕا، کە شایەتی ڕووداوگەلی جۆراوجۆری سیاسی، وەرزشی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بووین تیایدا، لە سەرانسەری جیهان زۆرێک لە هاووڵاتیان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی هاتنی سەری ساڵی نوێ بوون، بەو هیوایەی لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕزگاریان بێت، کە لە هیچ ڕوویەکەوە ئاسان نەبوو بۆیان، شار و پایتەختەکانی جیهان بە ئاهەنگی سەرسوڕهێنەر، بەتایبەت یارییە ئاگرینەکان ئاهەنگی هاتنی ساڵی نوێیان گێڕا.
بەگەڕانەوەمان بۆ پیشین، لە مانگی یەکدا هیچ ئاهەنگێک بۆ حساباتی ساڵنامەی ئێستا لەئارادا نەبووە، زۆربەی وڵاتانی جیهان لەمانگی ئازار و وەرزی بەهار دا ئاهەنگیان بەم بۆنەیە گێڕاوە
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ قوڵایی مێژوو باوەڕ ناکەن کە ئاهەنگی هاتنی سەری ساڵ پێشتر دانیان پێدا نەنراو بووە، چەند سەدەیەک لەمەوبەر سەرەتای ساڵی نوێ بەپێی هەر وڵاتێک جیاواز بوو.
پێش ساڵی ٢٠٠٠، لە مانگی یەکدا هیچ ئاهەنگێک بۆ حیساباتی ساڵنامەی ئێستا نەکرابوو، بەڵکو زۆربەی وڵاتانی جیهان لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا لە وەرزی بەهاردا ئاهەنگیان گێڕا، بە دیاریکراوی ئەو ڕۆژەی کە شایەتحاڵی مانگی پڕ دەبوون لە دوای ئەوە هاوسەنگی بەهار لە کۆتایی مانگی ئازاردا، چونکە ڕۆژەکە بە یەکسانی لە نێوان شەو و ڕۆژدا دابەش دەبێت.
یەکەم شار کە ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ گێڕا لە عێراق بابل بوو، ئەم ئاهەنگەش بە “ئاکیتو” ناسرابوو، واتە جۆ لە بەهاردا دروێنە دەکرێت، هەروەها فێستیڤاڵێکی گەورەی ئایینیی بوو کە چەندین ڕێوڕەسمی لەخۆدەگرت، کە ١١ ڕۆژی دەخایاند.
بەهەمان شێوە ساڵی ڕۆمانی لە مانگی ئادارەوە دەستیپێدەکرد، بەڵام ژولیۆس قەیسەر هەموارکردنێکی نوێی بۆ ساڵنامەی ڕۆمانی خستە ڕوو تا ببێتە ساڵنامەی خۆری لەبری مانگی و لێرەدا ساڵنامەی نوێ پشتڕاستی کردەوە کە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دەبێت لە مانگی یەکدا، لە ساڵی ١٥٣ پێش زایین.
لە ساڵی ٥٦٧دا ئاهەنگی یەکەمی مانگی یەک لە سەدەکانی ناوەڕاستدا لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپادا هەڵوەشایەوە، بەو پێیەی کە بە هاوشێوەیی گەڕانەوە بۆ سەردەمی بتپەرستی دادەنرا، بەم جۆرە ساڵی نوێ بوو بە ٢٥ی کانوونی دووەم.
لە ساڵی ١٥٨٢دا، ساڵی نوێ لە ١ی مانگی یەکی ساڵدا، بەپێی ساڵنامەی زاینی، کە تێیدا ساڵەکان لە لەدایکبوونی عیسای مەسیحەوە دەست پێدەکات – سەلامی خوای لەسەر بێت – سەری ساڵ جارێکی دیکە بەڕێوەچوو و ئەوە ئەو ساڵنامەیەیە کە ئێستا لە هەموو وڵاتانی جیهان پەیڕەوی لێدەکرێت.