وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا دوێنێ یەکشەممە، سایلۆکان 210 هەزار و 133 تۆن گەنمیان لە جوتیاران وەرگرتووە.
ڕوونیشیکردەوە کە 80 هەزار و 993 تۆن لە سلێمانی، 66 هەزار و 546 تۆن لە دهۆک و لە هەولێریش 62 هەزار و 592 تۆن گەنم وەرگیراوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری داوە ئەمساڵ 700 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت کە بە بەراورد لەگەڵ پاردا 200 هەزار تۆنی زیاترە.