وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆتایی دێت



ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە تا ئێستا کاتەکەی بە نادیاریی ماوەتەوە.

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 2ى پاشنیوەڕۆ دوا وادەى تۆمارکردنى لیست و ناوى کاندیدەکانە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کاتێکی نوێی بۆ هەڵبژاردنەکە دیاری نەکردووە.

جومانە غەلای ڕایگەیاند، پێشتر کۆمسیۆن رۆژى 5ى9 دیاریى کردبوو بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و نووسراوێکىشی ئاڕاستەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کردووە بۆ دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردنەکە.

ئەوەشی خستەڕوو کە تاوەکو ئێستا 12 حیزب و دوو هاوپەیمانی و 77 کاندیدی سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.

وەزارەتی بازرگانی: زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە
پێت وەزارەتی بازرگانی: زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە
کەشناسی: تاوەباران دەبارێت و بروسکەشی لەگەڵ دەبێت
دوات کەشناسی: تاوەباران دەبارێت و بروسکەشی لەگەڵ دەبێت
پەیوەندیدار