کەشناسی پێشبینی بارینی تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتدا. هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو کە گەرما 2-3 پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە بەتایبەتی لەناوچە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتدا .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42
سلێمانی : 39
دهۆک : 40
کەرکووک : 44
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 43