“گرفتى لیستى مووچەى بەرەو چارەسەر دەڕوات و ئەوەى پێویست بوو کردوویانە”



ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری هێزەکانی پێشمەرگە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت” هەر كات وردبینییەكە بەكۆتاهات مووچەكەیان دەنێردرێت و دابەشدەكرێت”.

لیوا روكن بەختیار محەمەد سدیق ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ 8 ڕایگەیاند ، لیستی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ بەغداد نێردراوە و لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و وەزارەتی داراییەوە وردبینی تێدادەكرێت و هەر كات وردبینییەكە بە كۆتاهات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

وتیشی، “دوای ئەوەی پارەكە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەكان دەكرێت”.

لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیش بۆ هێزی پێشمەرگە، لیوا روکن بەختیار وتی، ئەو هاوکارییەى لە ئەمریکاوە بۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەهات و وەکو مووچە دابەشدەکرا، لەمەودوا وەکو هاوکارى دەدرێتە هێزەکانى پێشمەرگە.

لەبارەی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، بەرپرسەكەی وەزارەت وتیشی، “مەرج نییە سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە لە وەرگرتنی ئەو هاوكارییە سوودمەندبن و ئێمە دەمانەوێت سەرجەمیان سوودمەندبن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مانگانە بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەگۆڕدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەى هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتى پێشمەرگە خراوەتە سەر بەغداد و پارەکەى ئەمریکا کە مانگانە 15 ملیۆن دۆلارە وەکو هاوکارى دەدرێتە لیوا هاوبەشەکانى هێزى پێشمەرگە و نزیکەى 45 هەزار پێشمەرگە دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هاوکارییە داراییەکەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
پێت ئەمڕۆ هاوکارییە داراییەکەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
ئاماری نوێی گیانلەدەستدانی حاجیان ڕاگەیەنرا
دوات ئاماری نوێی گیانلەدەستدانی حاجیان ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر