دوو کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستدا و هۆشیاری درا



تەندروستی نەینەوا تۆمارکردنی١٠ حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی مردنی ڕاگەیاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرووستیی نه‌ینه‌وا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرای کرد، له‌مساڵدا ١٠ حاڵه‌تی  تای خوێنبه‌ربوونیان له‌ پارێزگەكه‌ تۆماركردووه‌ و دووانیان گیانی لەدەستداوە.
دكتۆر به‌شار جادر وته‌بێژی ته‌ندرووستیی نه‌ینه‌وا ئاشکرایکرد، لەکۆی ئەو دە حاڵەتە هه‌فته‌ی ڕابردوو ژنێكی توشبوو به‌ تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستداوه‌، هاوسه‌ره‌كه‌شی دوای توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ كه‌ره‌نتین كراوه‌ و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌.

شایەنی باسە ساڵانە لە وەرزی قوربانیکردن و بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەدرێت، ئەو نەخۆشییەی تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی سەرەکی نییە و تەنها لەڕێگەی چەند دەرمانێکی ترەوە لە ساتە سەرەتاکانی تووشبوون بەو نەخۆشییە چارەسەر دەکرێت.

سێ بڵێسەی تەقینەوەی خۆر گەیشتنە زەوی
پێت سێ بڵێسەی تەقینەوەی خۆر گەیشتنە زەوی
ڕۆژێک پشووی تر لەم هەفتەیەدا ڕاگەیەندرا
دوات ڕۆژێک پشووی تر لەم هەفتەیەدا ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار