ڕۆژێک پشووی تر لەم هەفتەیەدا ڕاگەیەندرا



بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە رۆژی سێشەممە لە عێراق کرایە پشووی فەرمی

ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە حکومەت ١٨ـی زیلحیجە کە دەکاتە رۆژی سێشەممە لە تەواوی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمە ئەکەم جارە لە عێراق ڕۆژی غەدیر دەبێتە پشووی فەرمی ، دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی ٢٢ی ئایار دەنگی لەسەر پەسەندکردنی پشووی جەژنی غەدیر دا کە لە 18ی زیلحیجەی هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت.

ئەمە لەکاتێکدایە یاسای پشووە فەرمییەکانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤، جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە کە پشووی فەرمییە، ١٦ رۆژ پشووی گشتی و ٢٦ رۆژ پشووی تایبەت هەیە، هاوکات ئەمساڵ لە هەرێم بۆ پەروەردە ڕۆژانی شەممە کرایە پشوو هاوشێوەی فەرمانگە حکومەییەکان.

 

دوو کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستدا و هۆشیاری درا
پێت دوو کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستدا و هۆشیاری درا
ڕوونكردنەوە لەسەر هەرزان كردنی نرخی بەنزین دەدرێت
دوات ڕوونكردنەوە لەسەر هەرزان كردنی نرخی بەنزین دەدرێت
پەیوەندیدار