وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە خەرج كردنی مووچەی مانگی 5ی بەشێكی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت: سەرۆك وەزیرانی عێراق كێشەی مووچەی چارەسەر كردووە.
كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی، مووچەی مانگی 5ی پێشمەرگە و ئەنجوومەنی ئاسایش و ناوخۆی خەرجکرد.
ڕاشیگەیاند، “ئیتر لەمەودوا لەمووچەی مانگی شەش-ەوە، لەگەڵ وەزارەتە مەدەنیەکان مانگانە بەیەکەوە خەرج دەکرێ”.
ئاشكراشی كرد، مانگی ڕابردوو لەکاتی دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاسایش، نامەیەکی کراوەمان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و نووسینگەی بەڕێزیان لەوەڵامدا دڵنیاییاندا، کە سەرۆک وەزیران کێشەکە چارەسەر دەکات.