کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لەگەڵ زیادبوونی خێرایی بادا، ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما چەند پلەیەک نزم بێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێراى بادا پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2-4 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی : 37
دهۆک : 38
کەرکووک : 45
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 40
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 25
گەرمیان : 45