هاتووچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات لە بەستنی فلاشەری پۆلیسی و دەڵێت” ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە”.

لە بڵاوکراوەیەکیدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە بەهیچ شێوەیەک فلاشەری پۆلیسی لە ئوتومبیلەکانیان نەبەستن لەبەرئەوەی قەدەغەیە،

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر شۆفێرێک یان هەر ئۆتۆمبێلێک لەو جۆرە فلاشانەی پێوەبێت لە مەفرەزەکانی هاتووچۆدا لێپێچینەوە لەکەسی سەرپێچیکار دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەم جۆرە فلاشەرانە تەنها بۆ ئوتومبیلەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆیە، وە هیچ لایەن و دامو دەزگایەک بۆی نییە دایبنێت و دانانی کارێکی قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

جێی سەرنجە، بەشێک لەو فلاشەری پۆلیسییانە لە دوکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل دەفرۆشرێن و شۆفێران وەک ئارەزوو بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان دای دەنێن.

دەوامی فەرمانبەران كەم كرایەوە و كاتەكەی گۆڕا
پێت دەوامی فەرمانبەران كەم كرایەوە و كاتەكەی گۆڕا
“ئافرەتێك خۆی خنكاند”
دوات “ئافرەتێك خۆی خنكاند”
پەیوەندیدار