“ئافرەتێك خۆی خنكاند”



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە ئافرەتێكی تەمەن 64 ساڵ بەهۆی “خنكان بە پەت” گیانی لەدەستداوە.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لەگوندی عەوڵاقوت سەر بەناحیەی سەرقەڵاوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی (گ – د – ب) لەدایکبووی 1960 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، کەبەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابوو.

ڕاشیگەیاندووە، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو “نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر هۆکار و چۆنێتی ڕووداوەکە کردۆتەوە.

 

هاتووچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پێت هاتووچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
بڕیاری لەسێدارەدانی گۆرانیبێژێكی ئێرانی هەڵوەشایەوە
دوات بڕیاری لەسێدارەدانی گۆرانیبێژێكی ئێرانی هەڵوەشایەوە
پەیوەنیدر