کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ڕێککەوتنی ڕاگەیاند



کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ناسراو بە APIKUR  ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت ڕاگەیاند.

لە بڵاوکراوەیەکدا کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان لە تۆڕی X بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەو بڕیارانەی حکومەتی هەرێم هاوراین

کە لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەریکرد سەبارەت بە ڕێکەوتنی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نێوان کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان و سۆمۆ،

ئاماژەی بەوەشداوە،  باشترین بژاردە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئێستا ئەو ڕێکەوتنانە دەبێت گەرەنتی بۆ IOCەکان دابین بکەن بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە بتوانرێت شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان دابینبکرێت.

جێی باسە لە 25ی ئاداری 2023 وە هەناردەی نەوتی هەرێم بە بڕیارێکی دادگای پاریس ڕاگیراوە، و تا ئەم ساتە هەوڵەکان بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم بەردەوامە، هاوکات زیانی راگرتنی لەو ماوەیەدا بە ملیاران دۆلار مەزەندە دەکرێت، لە ئێستاشدا گرفتەکە لەنێوان عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستانە، کە عێراق نایەوێت ئەو بڕە پارە زۆرە بدات بۆ دەرهێنانی نەوت.

زیاتر لە ١٥٩ هەزار گەشتیار لە شاری سلێمانی بوون
پێت زیاتر لە ١٥٩ هەزار گەشتیار لە شاری سلێمانی بوون
تیمی تەندروستی لە سلێمانیەوە بۆ بەهاناوەچوونی حاجییان ڕەوانەكرا
دوات تیمی تەندروستی لە سلێمانیەوە بۆ بەهاناوەچوونی حاجییان ڕەوانەكرا
پەیوەندیدار