وێنە… هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی ١ ملیۆن نەمام گەیشتە قەردەاغ



لەقەزای قەرەداغ ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، لەچوارچێوەی پرۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و سەوزکردنی کوردستان .

‎ئەمڕۆ یەک شەممە ١ ی ١ ی ٢٠٢٣ سەرباری پشوو لەقەزای قەرەداغ چەندین تیم و گروپی شارەزاو پسپۆڕ دەستیان بەئامادەکارییەکان کرد و کارەکانی لێدانی چاڵ و گرادۆنییان دەستیپێکرد و رووپێوی تەواویان کرد بۆ رووبەری ئەو زەوییە دارستانییەی کە نەمامیان تێدا دەچێنرێت .

‎سەربەست سەروەر لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی قەرەداغ لە لێدوانێکدا رایگەیاند؛ بەسودوەرگرتن لە دەستی کار و گەنجانی بێکاری سنووری قەرەداغ و شارەزایان و پسپۆڕانی دارستان و پاوانی سلێمانی و هۆبەکەمان، لەئەمڕۆوە دەستمانکردوە بە ئامادەکارییەکان تا قۆناغی سێیەمی پرۆژەکە بگەیەنرێتە سنوورەکە.

ناوبراو سوپاسی بافڵ تاڵەبانی کرد بۆ هەوڵەکانی بۆ سەوزکردن و بەرفراوانکردنی رووبەری دارستانەکان و پشتیوانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی.

ڕووسیا و ئۆکراین: سیناریۆکانی  شەڕ لە ساڵی ٢٠٢٣دا
پێت ڕووسیا و ئۆکراین: سیناریۆکانی شەڕ لە ساڵی ٢٠٢٣دا
زێلنسکی، بۆ ڕووسەکان؛ پوتین وڵاتەکەتان ” وێران دەکات “
دوات زێلنسکی، بۆ ڕووسەکان؛ پوتین وڵاتەکەتان ” وێران دەکات “
پەیوەندیدار