ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی نێوان ئامەد و ماردین بەرزبووەوە بۆ ١١ کەس



وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا: “بەهۆی ئەم ئاگرانەوە تا ئێستا لە ئامەد پێنج نەخۆش لە بەشی وردبینی چڕدان و چواریان هەناسەی دەستکردیان بۆ دانراوە. لە شانڵیئورفا یەک نەخۆش هەناسەی دەستکردی بۆ دانراوە”.

وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا ئاماژەی بەوە کرد، کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی کەوتنەوەی ئەو ئاگرەی لە پوش و پاوانی نێوان قەزاکانی چنار لە ئامەد و مازیداغی لە ماردین کەوتەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١١ کەس.

فەخرەددین کۆجا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، باسی لەوە کرد کە بەهۆی کەوتنەوەی ئەو ئاگرەی دوێنێ ئێوارە لە ناوچەی کۆکسالانی قەزای چنار لە ئامەد و گوندی یوجەباغ و یەتکینلەر لە قەزای مازیداغی ماردین کەوتەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٨ کەسی دیکەش برینداربوون.

کۆجا ئاماژەی بەوەشدا “بەهۆی ئەو ئاگرەی لە گوندەکانی سنووری ئامەد و ماردین ڕوویدا تا ئێستا لە ئامەد پێنج نەخۆشمان لە بەشی وردبینی چڕدان و چواریان هەناسەی دەستکردیان بۆ دانراوە. لە شانڵیئورفا یەک نەخۆش هەناسەی دەستکردی بۆ دانراوە. کۆی ژمارەی ئەو نەخۆشانەمان کە لە نەخۆشخانەکانماندا چارەسەر وەردەگرن شەش کەسن”.

وتیشی: “لە ئامەدەوە ٢٤ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و سێ تیمی بەهاناوەچوونی خێرا و لە ماردینیشەوە ١٥ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و چوار تیمی بەهاناوەچوونی خێرا ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون، وەک دەزانن ئاگرەکە لەلایەن تیمە پەیوەندیدارەکانەوە کوژێندراوەتەوە و کارەکانی ساردکردنەوە درێژەی هەیە”.

بەرگریی شارستانی عێراق بۆ ماوەی سێ مانگ خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
پێت بەرگریی شارستانی عێراق بۆ ماوەی سێ مانگ خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
ژمارەی دەستگیرکراوە کوردەکان لە سعودیە ڕاگەیەندرا
دوات ژمارەی دەستگیرکراوە کوردەکان لە سعودیە ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار