ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجیانی هەرێم بەرزبووەوە



ئەمڕۆ هەینی هەواڵی مردنی چوار حاجی تری هەرێم لە سعودیە ڕاگەیەندرا و بەمەش ژمارەی  حاجییانی هەرێمی کوردستان کە ئەم ساڵ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 23 حاجی. 

ئەمڕۆ هەینی د.سیروان عەبدولرحمان نوێنەری حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ئەوقاف لە دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند؛لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە ڕاسپێردراوم بەدواداچوون بۆ ئەو حاجییانە بکەین کە کۆچی دواییان کردووە یان ونبوون،  تا ئێستاش بەفەرمی مردنی 19 حاجیمان بۆ یەکلایی بۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ نوێنەرانی عێراق و سعودیە لە هەوڵداین بۆ دۆزینەوەی ئەو حاجییانەی کە کەسوکاریان سۆراغیان کردون و دیارنەماون.

هەر ئەمڕۆ لە میدیاکانەوە هەواڵی کۆچی دوایی چوار حاجی دیکەی هەرێم ڕاگەیەندرا، بەم پێیەش ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییانی هەرێم بۆ 23 حاجی بەرزبووە وە.

ئەو حاجیانەی ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دواییان پشتڕاستکراوەتەوە بریتین لە :

خالیدە عەباس تەمەنی 57 ساڵ، بە ڤیزەی گەشتیاری گەشتی سعودیە کردووە.

حاجی ئازاد هاودیانی، دانیشتووی سنووری ئیدارەی سۆران.

حاجی عەزیز ئیبراهیم خەڵکی بنەسڵاوەی هەولێرە.

حاجیی سافیە تاهیر خەڵکی  بەردەڕەشە.

ئەم ساڵ نزیکەی 39 هەزار کەس لە عێراقەوە چوونەتە سعودیە بە مەبەستی حەجکردن؛ 4685یان لە هەرێمی کوردستانەوە چوون، جگە لەوەش مەزەندە دەکرێت تەنیا لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار کەس بە ڤیزەی گەشتیاری حەجیان کردبێت.

وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
پێت وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
دوات هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
پەیوەندیدار