کوپا ئەمریکا دەستیپێکرد و ئەرجەنتین بردیەوە



بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاڵەوانێتی کوپا ئەمریکا دەستیپێکرد و لە یەکەم یاریشدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی لیۆنێل میسی بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد، هاوکات میسی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.

لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ژمارەی پێوانەیی بۆ بەشداری لە جامی کۆپا ئەمریکای شکاند بەشداری لە 35هەمین یاری خۆیدا لە پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر کەنەدا.

بەم بەشدارییە، مێسی، گۆڵکاری مێژووی ئەرجەنتینە، و ژمارە پێوانەییەکەی سێرجیۆ لیڤینگستۆنی گۆڵپارێزی پێشووی شیلی شکاند، کە لە ساڵی ١٩٥٣دا تۆماریکردبوو.

مێسی (36 ساڵ) کاتێک دەستی بە یاری نێودەوڵەتی کردووە تەمەنی نزیکەی 20 ساڵ بووە لە ساڵی 2007 و لە ساڵی 2021 نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێناوە، هەروەها زۆرترین ڕێژەی بەشداری هەبووە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەنێو یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا.

ئەرجەنتین پاڵەوانی جیهانی هەڵمەتی بەرگریکردن لە نازناوەکەی لە کۆپا ئەمریکا دەستپێکرد و لە یەکەم یاریدا لە ئەتلەنتا لە ئەمریکا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کەنەدای بردەوە.

لە خولەکی ٤٩دا ئەلڤارێز ئەرجەنتینی پێشخست، و لە خولەکی ٨٨ لاوتارۆ مارتینێزی ، ئەستێرەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

بەم شێوەیە و لەبەردەم 70 هەزار بینەر لە یاریگای مێرسیدس بێنز، ئەرجەنتین یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد.

محەمەد حاجی مەحمود: مەگەر ئێران کۆمانبکاتەوە دەنا خۆمان کۆنابینەوە
پێت محەمەد حاجی مەحمود: مەگەر ئێران کۆمانبکاتەوە دەنا خۆمان کۆنابینەوە
عێراق دەستی بە گەڕانەوەی حاجیان کرد
دوات عێراق دەستی بە گەڕانەوەی حاجیان کرد
پەیوەندیدار