لە رۆژانی جەژندا حەوت كەس لە هەرێم خنكاون و پێنج كەسیش رزگاركراون



بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ئاماری رووداوەکانی رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوکردوووەتەوە و دەڵێت:”حەوت كەس خنكاون و پێنج كەسیش رزگاركراون”.

بەرگری شارستانی هەرێم دەشڵێت:” لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا ٤٠٤ رووداوی جۆراو جۆر لە هەرێمی کوردستان روویانداوە کە ٣٤٨ ڕووداویان ئاگری پوش و پەلاش بووە کە زیانی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاندووە.

راشیگەیاندووە:”حەوت حاڵەتی خنکان لە ناو ئاودا هەبووە بەم شێوەیە:- دوو کەس لە پارێزگای سلێمانی، دوو کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، یەک کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان هەروەها پێنج کەسیش لە خنکان ڕزگارکراون”.

لە راگەیەندراوەکەی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە تەنها یەک حاڵەتی هەڵدێران لە شاخ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕوویداوە گیانیلەدەستداوە و تا ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سۆرانە خاوەنەکەی دیارنییە.

عێراق دەستی بە گەڕانەوەی حاجیان کرد
پێت عێراق دەستی بە گەڕانەوەی حاجیان کرد
١٤ تەرمی دیکەی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی ئیتالیا دۆزرانەوە
دوات ١٤ تەرمی دیکەی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی ئیتالیا دۆزرانەوە
پەیوەنیدر