ئاماری لەدایکبوون لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە جەژندا بڵاوکرایەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری لەدایکبوونی منداڵانی لە ڕۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە کە 96 منداڵ لە دایکبوون.

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 441 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 134 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو چوار ڕۆژەدا 96منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون ، کە 42منداڵیان كوڕ بوون و 54 منداڵ كچ بووە،

بەپێی ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی، 76 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 20 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون، 126سۆنەر و518 پشکنینی تاقیگەی ئەنجامدراوە وە 3 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە .

سعودیە بڕیار لە تەرمی حاجیە کۆچکردووەکان دەدات
پێت سعودیە بڕیار لە تەرمی حاجیە کۆچکردووەکان دەدات
نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە
دوات نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە
پەیوەندیدار