نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە



نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە، تا ئێستاش ٤٣ كۆچبەر بێ سەروشوێنن و ١١كۆچبەریش رزگاركراون.

ئاژانسی هەواڵی ئانسای ئیتاڵی بڵاویكردەوە، لەلایەن كەشتی دایلۆی پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ  نۆ تەرمی دیكە دۆزرانەوە كە پەیوەندییان بە رووداوی نقومبوونی بەلەمەكەی ئاوی ئیتاڵیاوە هەیە.

تا ئێستا ١٧ تەرم لەلایەن پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیاوە دۆزراونەتەوە لەكۆی زیاتر لە ٦٠ كۆچبەر كە تا ئێستا بێ سەروشوێنن و ١١ كۆچبەریش رزگاركراون كە بەشێكی زۆریان كوردی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستانن.

ئاماری لەدایکبوون لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە جەژندا بڵاوکرایەوە
پێت ئاماری لەدایکبوون لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە جەژندا بڵاوکرایەوە
عێراق ڕەتیدەکاتەوە بڕیاری لە سێدارەدان جێبەجێکرابێت لە جەژندا
دوات عێراق ڕەتیدەکاتەوە بڕیاری لە سێدارەدان جێبەجێکرابێت لە جەژندا
پەیوەندیدار