کۆریای باکوور و ڕووسیا ڕێککەوتنێکیان بۆ هاوکاریکردنی یەکتر واژۆ کرد لە حاڵەتێکدا ئەگەر یەکێک لەو دوو وڵاتە ڕووبەڕووی هێرشی سەربازیی ببێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور و ڕووسیا لەسەر پێشکەشکردنی هاوکاری سەرباریی بە یەکتر ڕێککەوتن.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، هیچکام لەو دوو وڵاتە ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دیکەدا ناکەن کە ببێتە هۆی پێشێلکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی دیکە و ڕێگەش نادەن بەبەکارهێنانی خاکەکەیان لە دژی یەکتر.
دوێنێ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕێککەوتنی “ستراتیژی گشتگیر”یان لە پیونگیانگ واژۆ کرد و ئەمڕۆش میدیای فەرمی کۆریای باکوور دەقەکەی بڵاوکردەوە کە “هاریکاری بواری وزەی ئەتۆم”یش لەخۆدەگرێت.