بۆ بەدواداچوون تیمێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە ئیتاڵیا



بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕووی نقومبونی بەلەمەکە، حکومەتی هەرێم تێمێک ڕەوانەی ئیتاڵیا دەکات

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بڵاویکردەوە،  لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداری وەزارەتی ناوخۆو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێکهات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی وڵاتی ئیتاڵیا بکات .

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتی هەرێم تیمێکی ڕەوانەی ئیتاڵیا کرد بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە پەیوەندی بەدامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، وەک حکومەتی هەرێم، کەس و کاری قوربانیان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانیان، هاوکات ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکین لەگەڵ لایەنە پەیوەنددارەکان.

هاوکات فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکات زانیاری و ئاکامەکان دەربارەی ئەم ڕووداوە تەنها لە لایەنی فەرمی وەربگرن.

 

نرخی زێر بەرزبووەوە
پێت نرخی زێر بەرزبووەوە
پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ڕاگەیاند و پەیامێکی بڵاوکردەوە
دوات پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ڕاگەیاند و پەیامێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر