بوومەلەرزەیەک ناوچەیەکی هەرێمی هەژاند



بوومەلەرزەیەک باکوری ڕۆژهەڵاتی ڕانیەی هەژاند، و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 9:23ی بەیانی بوومەلەرزەیەك لە باكوری رۆژهەڵاتی شاری رانیە روویداوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق، گوڕی بوومەلەرزەكە 3.3 پلەی رێختەر بووە، بەهۆی كەمی گوڕەكەشی هاووڵاتییەكی كەمی رانیە هەستیان پێ كردووە.

هاوکات دەستەکە ئاشکراشیکرد، بەهۆی کەمی گوڕی بوومەلەرزەکە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

هاوکات دوێنی بوومەلەرزەیەک لە ئێران ڕوویدا و دەیان کەس بوونە قوربانی.

کێشەی رێرەوی پاسکیلسواران لە کەرکوک چارەسەرکرا
پێت کێشەی رێرەوی پاسکیلسواران لە کەرکوک چارەسەرکرا
“نوقومکردنی بەلەمی پەنابەران سنورەکانی دوو ڕوویی ئەوروپای تێپەڕاندووە”
دوات “نوقومکردنی بەلەمی پەنابەران سنورەکانی دوو ڕوویی ئەوروپای تێپەڕاندووە”
پەیوەندیدار