سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بۆ کارەساتی ژێرئاوکەوتنی یەختی کۆچبەرە کوردەکان کە لە ئاوی ئیتاڵیادا نوقوم بوو و دەیان کەسی کورد بوونە قوربانی داوایەک لە حکومەتی هەرێم دەکات.
دەقی پەیامەکەی ئەمینداری یەکگرتوو:
دەخوازم حکومەتی کاربەڕێکەر سنورێک بۆ ئەم نائومێدی و کۆچی گەنجان و ئەو کارەساتانە دابنێن
بۆ کۆچی دوای ژمارەیەک لە گەنجان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە رێگای کۆچی هەندەران، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاو دەکاتەوە
کۆچکردن لە پێناو بیروباوەر و مەبدەئدا نەریتی کەسە مەزنەکانی مێژووە، بەڵام ئەوەی لەم سەردەمەی حوکمڕانی کوردیدا ڕووئەدات ،هێجگار جیاوازە، ئەمەی ئەیبینین بریتیە لە چۆڵکردنی نیشتمان و سەریخۆهەڵگرتن و تووشبوونی جۆرەها گرفت و مەترسی و لەناوچون، کۆچێکی ئیختیاری نیە ، بەڵکو پرۆسەی کۆچپێکردن و هەڵفڕاندن و دەرکردنەو چەندین فاکتەر لە پشت کارەکەوەیە!!،کەشێکی ناخۆشی
بێهیوا بوون و ژیانتاڵکردن و بێکەسکردن و ستەمی کۆمەڵایەتی وبێکاری و نائەمنی درووست کراوە، سەرئەنجام هەر جارەو کۆمەڵێک کەسی ڕاکردوو لە دۆزەخی بێهیوایی نیشتمان ئەبنە قوربانی !! وا ئەمجارەش لەجەژنی قورباندا چەندین ڕۆڵەی ئەم گەلە بێکەسە بوونەتە قوربانی و لە دەریای بێ نازیدا نوقم بوون،
ئێمە لەکاتێکدا بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی پێشکەش بەخانەوادەی بەڕێزی ئەو شەهیدانە ئەکەم ، داواکارم خوای میهرەبان لێیان خۆش بێ و بەشەهید قەبوڵیان بکات، بەحەسرەتەوە دەخوازم حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم سنورێک بۆ ئەم نائومێدی و کارەساتە دابنێن و گەنجانی نیشتمان ئاشت بکەنەوەو لەکەلی بێمنەتی و خەیاڵ بێنە خوارەوەو ڕێکاری ئاسایی و یاسایی گۆڕانکاری بگرنە بەر بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی و دادگەری بۆ دەزگاکانی کارگێڕی و ئابوری، وڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و ووڵاتان، لەسەربنەمای مافە دەستوریەکان ، بەشەفافیەت و واقعیەت و سەربڵندیەوە،
خودا فریای ستەملێکراو و بێکەسان بکەوێ و دەستی ستەمکارو زاڵمان ببڕێ..
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ