دەستەی کەشناسی عێراق بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لە چەندین پارێزگای عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت” پلەی گەرما دەگاتە نیەوەی کوڵان”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، پلەکانی گەرما لە عێراق رووی لە بەرزی کردووە و سبەینێ پێنجشەممە لە چەند پاریزگایەک پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلە و زیاتریش،
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، پارێزگاکانی بەغداد، کەربەلا، واست، نەجەف، و موسەنا پلەی گەرمی دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
دەستەی کەشناسیی عێراق دەشڵێت، لە پارێزگاکانی میسان، دیوانیە، بەسرە، و زیقار پلەی گەرمی دەگاتە 51 پلەی سیلیزی.
هاوکات بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پلەی گەرمی لەناوچەکانی هەرێم زیاتر بەرزدەبێتەوە و بەرزترین پلە گەرمیان تۆماریدەکات کە دەگاتە 48 پلەی سیلیزی.
جێی باسە پێشتر شارەزایانی کەشناسی و کەشناسی هەرێم هۆشدارییان لە هاتنی شيپۆلێکی گەرمای بەهێز دا بۆ عێراق و هەرێم و بەتایبەت لە سێیەم ڕۆژ و چوارەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا.