ئەمڕۆ ساڵیادی لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرە کوردەکەیە



77ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا چوار ئەفسەری کورد لە سێدارە دران.

ئه‌مڕۆ 19ى حوزه‌يران، 77 ساڵ بەسەر شه‌هیدکردنى ئەو چوار ئەفسەرە کوردە قاره‌مانه‌‌دا تێپەڕ دەبێت کە لە باشوورى کوردستانەوە بۆ بەشداریکردن لە دامەزراندنى کۆمارى کوردستان لە مەهاباد، گەیشتنە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و دواى ڕووخانى کۆمار، گەڕانەوە باشوورى کوردستان و لە لایەن دادگايه‌كى سەربازيى عێراقەوە سزاى له‌سێدارەدانيان بۆ ده‌رچوو.

ڕژێمی پاشايه‌تیى عێراق له ‌به‌ره‌به‌يانى ڕۆژى 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1947، به‌ فه‌رمانی ساڵح جه‌بر، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌وكاتى عێراق به‌هۆی به‌شداریكردن و ڕۆڵیان له‌ كۆماری کوردستان لە مه‌هاباد سزای له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، مسته‌فا خۆشناو، خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم و محه‌ممه‌د قودسی له ‌به‌ندیخانه‌ی مه‌ركه‌زيی به‌غدا جێبه‌جێ كرد.

سڵاو له‌ گیانی پاکی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی كورد و کوردستان.

پلەی گەرما نیوەی کوڵان تۆمار دەکات
پێت پلەی گەرما نیوەی کوڵان تۆمار دەکات
ئەندام پەرلەمانێک دڵنیایی لە مووچە دەدات
دوات ئەندام پەرلەمانێک دڵنیایی لە مووچە دەدات
پەیوەنیدر