![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە هیندستان ھەشت کەس گیانیانلەدەستدا و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.
لە ویلایەتی بەنگال لە ھندستان، شەمەندەفەرێکی نەفەرھەڵگر و شەمەندەفەرێکی گواستنەوەی کەلوپەل پێکیانداداوە و سێ فارگۆنی شەمەندەفەرێکیان لەسەر ڕێڕەوەکەی لایداوە.
بە وتەی پۆلیسی ھندستان، لەو ڕووداوەدا لانی کەم هەشت کەس گیانیانلەدەستداوە و ٢٠ کەسیش برینداربوون.
سەرۆک وەزیرانی ئەو ویلایەتەش لە بارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، ئەوەی روویداوە کارەساتێکی دڵتەزێنە و پزیشک و تیمی تایبەت و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گەیەندراونەتە شوێنی ڕووداوەکە.