بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و دەگەنە سەروو 40 پلەی سەدی.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
دەشڵێت:”ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری کەمێک تۆز وخۆڵ هەیە، پلەی گەرمی کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”
پێشتریش دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردووەتەوە لە حەوت پارێزگای عێراق پلەی گەرمی دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان و شەپۆلی گەرما تا هەینی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43
سلێمانی : 41
دهۆک : 42
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 46