پێنجەم حاجی كورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد



پێنجەم حاجی كورد، كە خەڵكی هەرێمی كوردستانە لە شاری مەككە و لەكاتی بەجێهێنانی مەڕاسیمەكانی حەج كۆچی دوایی كرد.

حاجی (ئەحمەد محێدین)، خەڵکی گوندی کەوڕەبەنە لە هەولێر، بە ڤیزەی ساڵی چۆتە حەج و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەککە کۆچی دوایی کردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ لە خاكی عەرەفات و لەكاتی بەجێهێنانی گەورەترین ڕوكنی حەجدا، چوار حاجی كورد گیانیان لەدەستدا، كە سیانیان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون و دانەیەكیان خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بوو.

ترەمپ “زێلێنسكی باشترین بازرگان”ە لە جیهاندا
پێت ترەمپ “زێلێنسكی باشترین بازرگان”ە لە جیهاندا
زیاتر لە 150 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و سلێمانی
دوات زیاتر لە 150 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و سلێمانی
پەیوەنیدر