لە هەولێر قوربانی كردن دەستی پێكرد



پارێزگاری هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ پرۆسه‌ی قوربانیكردن ده‌ستیپێكرد، كه‌ ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

پارێزگای‌ هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 16-6-2024، به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و موسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، یاریده‌ده‌ری پارێزگار و ئارمان تۆپچوو، كونسوڵی گشتیی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان و هاوڕێ ئیحسان، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقی و هه‌ڵمه‌ت هه‌مزه‌سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ربڕخانه‌ی هه‌ولێر، پرۆسه‌ی قوربانیكردن به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، كه‌ ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ڕاشیگەیاندووە، “پڕۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سووری توركیا و به‌شێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ خێرخوازه‌كان، به‌هاوكاری پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت”.

پارێزگای هه‌ولێر ئاشكراشی كردووە، “گۆشتی خێرخوازیش له‌ كه‌مپی ئاواره‌كان و به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كانی هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت”.

زیاتر لە 150 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و سلێمانی
پێت زیاتر لە 150 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و سلێمانی
“زیاتر لە 30 حاجی گیانیان لەدەستداوە”
دوات “زیاتر لە 30 حاجی گیانیان لەدەستداوە”
پەیوەنیدر