هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبوو پاشەكەوت و لێبڕینی مووچە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران



پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەبوو ئەو 38 مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران و هیوادارین دەست بۆ رۆژمێری مووچە نەبرێت و 30 ڕۆژ جارێك مووچەی مووچەخۆران دابەشبكرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە دوای رێوڕەسمەكانی نوێژی جەژن لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هاووڵاتییان دەكەم و هیوادارم جەژن ببێتە هۆی یەكڕیزی و لێكتێگەیشتن و ئومێدەوارین دوای جەژن یاسای بودجە جێبەجێ بكرێت و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانەبكرێت.

وتیشی،” دەبوو ئەو 38 مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران و سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی ڕابردوو خەرجبكرایە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیوادارین دەست بۆ ڕۆژمێریی مووچە نەبرێت و 30 ڕۆژ جارێك مووچەی مووچەخۆران دابەشبكرێت.

 

ئەمڕۆ باران دەبارێت و گەرما دەگاتە 47 پلە
پێت ئەمڕۆ باران دەبارێت و گەرما دەگاتە 47 پلە
حاجیەکی دیکەی کوردستان لە سعودیە گیانی لەدەستدا
دوات حاجیەکی دیکەی کوردستان لە سعودیە گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر