سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لاپه‌ڕه‌ی نوێ له ڕێز و خۆشه‌ویستی و نیازپاكی و گیانی هاریكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “جه‌ژنی قوربان به گه‌رمی له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان و ته‌واوی موسڵمانان له عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنی خێر و كامه‌رانی بێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك ئارامی و ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، هیوای سه‌لامه‌تی و پشوویه‌كی خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم”.
ڕاشیگەیاندووە، له‌م بۆنه‌یه‌دا با چه‌مك و ماناكانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه، له ژیانی ڕۆژانه و په‌یوه‌ندییه‌كانماندا تازه بكه‌ینه‌وه و لاپه‌ڕه‌ی نوێ له ڕێز و خۆشه‌ویستی و نیازپاكی و گیانی هاریكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ینه‌وه.
ئاماژەی بەوەشكردووە، یه‌زدانی مه‌زن وڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. جه‌ژنی هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشی.