مەسرور بارزانی پەیامێکی بەبۆبەی جەژنەوە بڵاوکردەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزەرانی خەڵک”.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان ، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن و پشوو، لە کەشێکی شاد و ئارام و سەلامەتدا بەسەر ببەن .

ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزەرانی خەڵک و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە جیهان و گەشەسەندنی زیاتری تەبایی و کولتووری بەیەکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان .

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەییدا بژین.

 

 

نێچیرڤان بارزانی: با چه‌مك و ماناكانی جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادی و لێبوردن تازه‌ بكه‌ینه‌وه‌
پێت نێچیرڤان بارزانی: با چه‌مك و ماناكانی جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادی و لێبوردن تازه‌ بكه‌ینه‌وه‌
سێیەم حاجی كورد لە عەرەفە كۆچی دوایی كرد
دوات سێیەم حاجی كورد لە عەرەفە كۆچی دوایی كرد
پەیوەنیدر