نزیكەى دوو ملیۆن حاجی فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن



بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی مانگی زیلحیجە، حاجیانی ماڵی خوا کە ژمارەیان نزیكەى دوو ملیۆن کەس دەبن، بەمەبەستی بەجێگەیاندنی یەکێک لە ڕوکنە سەرەکییەکانی فەریزەی حەج، بەرەو کێوی عەرەفات بەڕێکەوتن، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ رۆژی “تەروییە”یان لە مینا ئەنجام دا.

وەستان لە کیوەی عەرەفات بە یەکێک لە ڕوکنە سەرەکییەکانی فەریزەی حەج دادەنرێت و دەکەوێتە ٩ی مانگی زیلحیجە، شەرعناسان ئاماژە بەوە دەکەن ھەر کەسێک لەچوارچوەی بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەج نەچێتە عەرەفات، حەجەکەی قبووڵ ناکرێت و نابێت بە حاجی.

میوانانی ماڵی خوا لە شاری مەککەوە بە وتنەوەی “لبیک اللھم لبیک.. لبیک لا شریک لک لبیک.. إن الحمد والنعمە لک والملک.. لا شریک لک” بەرەو کێوی عەرەفات بەڕێکەوتن.
ھاوکات ئەمڕۆ میوانانی ماڵی خوا، نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بە قەسرو جەمع بە یەک بانگ و دوو قامەت لە مزگەوتی نەمیرە ئەنجامدەدەن دوای ئەوەی گوێبیستی گوتاری عەرەفات دەبن.

بەپێی میدیاکانی سعوودیە، کارمەندانی ئاسایش، ھاتووچۆ، بەرگریی شارستانی و پاسەوانی نیشتمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی حکومەتی سعوودیە لەسەر ڕێگەکانی کێوی عەرەفات بڵاوبوونەتەوە بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە گیانی حاجییان و یارمەتیدانیان.

ھاوکات لەگەڵ خۆرئاوابووندا میوانانی ماڵی خوا لە کێوی عەرەفات دێنە خوارەوە و لە نێوان بانگی شێوان و خەوتناندا دەچنە موزدەلیفە و لەوێ تا بەرەبەیانی ١٠ی زیلحیجە دەوستن و دواتر لەگەڵ نوێژی بەیانیدا دەست بە قوربانیکردن دەکەن.

میوانانی ماڵی خوا لە مینا، ڕۆژانی ١١، ١٢ و١٣ی زیلحیجە سێ ڕەجمکردن ئەنجامدەدەن، کە بە ھەرسێ ڕەجمی بچووک و ناوەڕاست و گەورە ناسراوە، ھەر حاجیەک بیەوێت دەتوانێت ئەو سێ ڕۆژە بۆ دوو رۆژ کورت بکاتەوە و لەدوای ڕەجمەکان، بە مەبەستی ئەنجامدانی تەوافی ماڵئاوایی کە دوا ڕوکنی فەریزەی حەجە، حاجییان ڕوو لە کەعبە دەکەن.

كەشناسی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات
پێت كەشناسی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات
دووەم حاجی كورد كۆچی دوایی كرد
دوات دووەم حاجی كورد كۆچی دوایی كرد
پەیوەندیدار