دووەم حاجی كورد كۆچی دوایی كرد



حاجییەكی دیكەی كورد، كە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان لە سعودیە كۆچی دوایی كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم حاجی كورد، كە خەڵكی هەولێرە لە خاكی عەرەفە كۆچی دوایی كرد.

حسێن حاج حەمید، كە حاجییەکی شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ شەممە 15ی ئایاری 2024، یەکەم حاجی کورد لە کێوی عەرەفە کۆچی دوایی کرد، كە ناوی (هەمین قادر عەلی)-یە و لە دایکبووی ساڵی 1971 دانیشتووی شاری هەولێرە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، حاجیەکی ئافرەت، کە بە(ڤیزەی ساڵی) سەفەری کردووە لەخاکی عەرەفە کۆچی دوایی کرد.

وتیشی، “لەبەرئەوەی ڤیزەی ساڵیە وەرگرتنی ناونیشانی زەحمەتە و سەرقاڵی دەستخستنی زانیارین”.

نزیكەى دوو ملیۆن حاجی فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن
پێت نزیكەى دوو ملیۆن حاجی فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن
ئەوقافی هەرێم: هیچ حاجییەكی كورد، کە بەفەرمی ڕۆیشتبێت كۆچی دوایی نەكردووە
دوات ئەوقافی هەرێم: هیچ حاجییەكی كورد، کە بەفەرمی ڕۆیشتبێت كۆچی دوایی نەكردووە
پەیوەندیدار