مەسعود بارزانی: جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران دەکەینەوە



مەسعود بارزانی، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەددین پێشوازی لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.

بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت لەبواری ئابووری و بازرگانی و کولتووری کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێزانینی بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەمەڕ ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و یاوەرانی هەبوو، هەروەها سوپاسی وڵاتەکەی بۆ ناردنی شاندی تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و یاوەرانی بە مەسعود بارزانی گەیاند.

 

نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پێت نرخی زێڕ بەرزبووەوە
مەسرور بارزانی: جەختمان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردەوە
دوات مەسرور بارزانی: جەختمان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردەوە
پەیوەنیدر