مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش دەکرێت



مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بانکەکان کراوە دەبن.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی دابەش دەکرێت کە خانەنشینی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دەگرێتەوە.

وەزارەتی دارایی ڕوونیشیکردەوە ئەمڕۆ دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانەیان لە ئەستۆدایە.

سووتانی قەیسەری هەولێر ئامادەکاری جلوبەرگی بۆ جەژنی قوربان سست کردووە
پێت سووتانی قەیسەری هەولێر ئامادەکاری جلوبەرگی بۆ جەژنی قوربان سست کردووە
باقری گەیشتە هەرێم
دوات باقری گەیشتە هەرێم
پەیوەندیدار