وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی هەینی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی پێشمەرگەو ناوخۆ دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ هەینی ٢٠٢٤/٦/١٤, مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی (خانەنشینی پێشمەرگەو خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ) دابەشدەکرێت.
دەشڵێت:” بۆ ئەو مەبەستە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانەیان لە ئەستۆدایە.