مەرزی پەروێزخان هاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ڕادەگرێت و دەڵێت”هاتووچۆی گەشتییاران ئاساییە”.
لە بڵاوکراوەیەکدا مەرزی پەروێزخان ئاماژە بەوەدەکات، ئاگاداری سەرجەم بازرگانان و شۆفێران و نوسینگە و کاسبکارانی ناو حەرمی دەروازەکەمان دەکەینەوە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز هاتووچۆی بازرگانی بۆماوەی (٢٤) کاتژمێر ڕادەگرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و ڕاناگیرێت، وە لەدووم ڕۆژی جەژنەوە هەموو هاتووچۆکان ئاسایی دەبێتەوە .