هەرێم و بەغدا لەسەر کرێی گواستنەوەی نەوت ڕێکەوتن



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر کرێی گواستنەوەی نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شیروان دوبەردانی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، وردەکاریی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهان ئاشکرا کرد، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەرێم باشە.

دوبەردانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئەل سومەریە نیوز ڕایگەیاندووە، ” لەو بڕوایەدانیم لە گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەرێم هیچ کۆسپێک هەبێت، بەپێچەوانەوە لە دوایین کۆبوونەوەی  وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت لەگەڵ وەزیری نەوتدا گفتوگۆکان بە باشی بەڕێوەچوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕی زیاتر لە 4 ترلیۆن لە خشتەکان و بودجەی ساڵی 2023 بۆ  2024 تەرخانکراوە بۆ دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا”،

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو خاڵەی کە ناکۆکی بوو و  هێشتاش بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە بابەتی گرێبەستەکانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت”.

وتیشی، لە دوایین کۆبوونەوەدا ئەو دەرئەنجامە بەدەستهاتووە، کە رێککەوتنی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر بنەمای هاوبەشی و شەراکەتە، ئەمەش حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەغدا داوا دەکات گرێبەستە هاوبەشییەکان بۆ قازانج بێت نەک شەریکایەتییەکی تەواو”، دەربارەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت، ئەو دوبەردانی دەڵێت “نرخی گواستنەوەی نەوت کە لەسەری ڕێککەوتوون بریتییە لە (8 دۆلار)”.

نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتی کردەوە، “کۆبوونەوەکەی ئەم دواییە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە باش بوو ، هەروەها پێشکەوتنی گەورە لە نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێمدا هەیە.

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەرێم کۆبۆوە
پێت سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەرێم کۆبۆوە
وادەی بەبانکیکردنی سەرجەم مووچەخۆران ڕاگەیەندرا
دوات وادەی بەبانکیکردنی سەرجەم مووچەخۆران ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر