بۆ ڕۆژانی جەژن کاتی دەوامی نەخۆشخانەکان دیاریکرا



تەندروستی سلێمانی کاتی دەوامی نەخۆشخانەکانی لە پارێزگای سلێمانی دیاریکرد و دەلێت”24 کاتژمێر لە ئێشکگریدا دەبن”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشوودا ، جگە لەنەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیای و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە وەتیمەکانی (چاودێری تەندروستی ،پشکنینی ئاو ، نەخۆشیە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر .

تەندروستی داوا لەهاووڵاتیانش دەکات لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن .

کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بڕیاریدا
پێت کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بڕیاریدا
پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەرکرد
دوات پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەرکرد
پەیوەندیدار