لە جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغە دەکرێت



بەپێی ڕاگەیەندراوی هاتووچۆی هەولێر، لە ڕۆژانی جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکاتەوە، کەوا لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە، لەو ڕێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان بە تایبەت ڕێگای هەولێر شەقڵاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ودرووست نەبونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆیە، کە ڕێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر نادرێت.

 

دوای 19 کاتژمێر ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر کۆنتڕۆڵ کرا
پێت دوای 19 کاتژمێر ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر کۆنتڕۆڵ کرا
عێراق و ئێران هۆشداری لە تەشەنەکردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەدەن
دوات عێراق و ئێران هۆشداری لە تەشەنەکردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەدەن
پەیوەندیدار