![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
ئەو وەستایەی کە بە هۆی تەقینەوەی تەنکییە گازەکەی سلێمانییەوە گیانی لەدەستدا خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
دوێنێ چوارشەممە، تەنکییەکی گاز لەسەربانی باڵەخانەیەکی گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە وەستایەک کە لەو شوێنەدا کاری دەکرد گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو وەستایەی گیانی لەدەستداوە ناوی حەسەن فەرهادنیایە و تەمەنی 45 ساڵە، خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.