سوودانی ژمارەیەک ئەندازیاری کەرتی کارەبای لە پۆستەکانیان دوورخستەوە



سەرۆک وەزیرانی عێراق ژمارەیەک ئەندازیاری کارەبای دوورخستەوە، بەهۆی کەمتەرخەمی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند کە گرنگییەکی تایبەتیان بە دۆسیەی کارەبا داوە، لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان بۆ پەرەپێدان و چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا بەردەوام دەبن، ئاماژەی بەوەشدا کە بڕیایداوە، ژمارەیەک ئەندازیاری کەرتی کارەبا بەھۆی کەمتەرخەمی لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیاندا، دووربخرێنەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا و پلانەکانی بەرھەمھێنانی کارەبای کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەدواداچوون بۆ ڕێوشوێنەکانی وەزارەتی کارەبا و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پلان، بەرنامەکان، ئاستی وەڵامدانەوەی سکاڵاکانی ھاووڵاتییان و زیادەڕەوییەکانی سەر تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا کراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە کە، گرنگییەکی تایبەتیان بە دۆسیەی کارەبا داوە و لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان بۆ پەرەپێدان و چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، بەردەوام دەبن، ھەروەھا پلانێکی باش بۆ زیادی کردنی ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا دادەنێین.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا ژمارەیەک بەڕێوەبەر و ئەندازیاری کەرتی کارەبا کە کەمتەرخەمن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکان و توانای بەڕێوەبردنیان نییە لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە، ھەروەھا محەمەد شیاع سودانی فەرمانی کردووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام بن لە لابردنی زیادەڕەوییەکانی سەر تۆڕی نیشتمانی و باشترکردنی ئاستی بەڕێوەبردنی کەرتەکە لە ڕووی پلاندانان، بەرھەمھێنان، چاککردنەوە و کۆکردنەوەی داھاتی کارەباوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی بەدواداچوونی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بەستنەوەی کارەبای عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا کردووە، ھەروەھا پێداچوونەوەی بە پلانەکانی وەزارەتی کارەبا لە بواری جێبەجێکردنی پرۆژەکانی وزەی نوێبووەوە کردووە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی دۆسیەی غاز و لەوبارەیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە وەزارەتی نەوت کردووە کە پلانەکانی لەبارەی پڕۆژەکانی غازدا ئامادە بکات، بەتایبەتی لەڕووی کەرتی گواستنەوەوە، ھەروەھا داوای لە وەزارەتی نەوت کردووە کە زنجیرەیەک رێوشوێن بەرامبەر ئەو کەسانە بگرێتەبەر کە بەرپرسن لە فیڕۆدانی سامانی گشتی لە پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت.

 

 

 

عێراق پێنەدانی سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردووی خستە ئەستۆی هەرێم
پێت عێراق پێنەدانی سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردووی خستە ئەستۆی هەرێم
حکومەتی هەرێم پێنج ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
دوات حکومەتی هەرێم پێنج ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار