لەكەناراوەكانی باكووری لوبنان بەلەمێك بە ٢٠٠ كۆچبەرەوە ژێر ئاو كەوت



سوپای دەریایی لوبنان ڕایدەگەیەنێت ، بەلەمێك دوای ئەوەی ٢٠٠ كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە كەناراوەكانی سیلاتا باكووری وڵاتەكە ژێر ئاو كەوت، تا ئێستا هیچ زانیارییەكیش لەسەر رەگەز و چارەنووسی كۆچبەرەكان دیار نیە .

سوپای دەریایی لوبنان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لەسەرو بەندی ساڵی نوێدا بەلەمێك كە 200 كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، كە لە هەوڵدابوون لوبنان جێبهێڵن، لە كەناراوەكانی سیلاتا ژێرئاو كەوت.

ئاشكراشیكردووە، بۆ ڕزگار كردنی ئەو كۆچبەرانە سێ كەشتی هێزی دەریایی وڵاتەكەی و بەلەمێكی هێزی ئاشتی پارێزی كاتی نەتەوەیەكگرتووەكان،لە سنووری لوبنان-ئیسرائیل لە ئەركدان، هەوڵی رزگاركردنی كۆچبەركانیان داوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر رەگەز و چارەنووسی كۆچبەرە نایاساییەكان دیار نیە .

هەولێر؛ یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ لە ساڵی نوێ تۆماركرا
پێت هەولێر؛ یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ لە ساڵی نوێ تۆماركرا
كەشناسی هەرێم لە بارەی كەش و هەوا وە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
دوات كەشناسی هەرێم لە بارەی كەش و هەوا وە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر